پۆلیس 43 تۆمەتبار دەستگیردەكات

- 2/21/2019 7:07:00 PM 3217 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی دو لە تۆمەتبارەکان کە پۆلیس بڵاویکردۆتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دەستگیركردنی 15 تۆمەتباری لە پێنجوێن و 28 تۆمەتباری دیكەی لە وارماوە راگەیاند.

بەپێی دو ڕاگەیەندراوى بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كه‌ بۆ خه‌ندان نێردراون، لە درێژەی كارو چالاكیەكانیاندا، لە ماوەی هەفتەی رابردودا هێزه‌كانیان له‌ پێنجوێن 15تۆمەتباریان بە تۆمەتی جیاواز دەستگیركردوە.

له‌ماوه‌ی‌ 20 رۆژی‌ رابردودا 28 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە

هاوكات، هێزەكانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ وارماوه‌ی‌ سه‌ر به‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی،‌ له‌ماوه‌ی‌ 20 رۆژی‌ رابردودا له‌چه‌ند چالاكییه‌كی‌ جیاجیادا و به ‌تۆمه‌تی‌ جۆراوجۆر، 28 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردوە.

 تۆمەتباران به‌تۆمه‌تى فێلكردن له‌ هاوڵاتیان و دزیكردن و شه‌ڕ دەستگیرکراون

لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوە، پاش ئەوەی هاوڵاتیەكی سەر بە ناحیەی وارماوە سكاڵای‌ یاسایی تۆماركردوە بەهۆی دیارنەمانی 60 سه‌ر ئاژه‌ڵ، هێزه‌كانی‌ پۆلیسی‌ ناحیه‌ی‌ وارماوه‌ ده‌ستیانكردوە به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌ و لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا توانیان دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن و دواتر لە دادگا دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە.

هەروەها، ئه‌و تۆمەتبارانه‌ى بەچەند ماددەیەكی تر لەیاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون به‌تۆمه‌تى فێلكردن له‌ هاوڵاتیان و دزیكردن و شه‌ڕ ده‌ستگیكراون، سەرجەمیان لەلایەن بنكەی پۆلیسی پێنجوێن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP