دو تەقینەوە لە عەفرین و کۆبانێ رویاندا

- 2/21/2019 5:50:00 PM 3769 جار خوێندراوەتەوە
دیمەنێک لە تەقینەوەکەی عەفرین

خەندان-

لە نزیک نەخۆشخانەی دیرسەم لەکانتۆنی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان تەقینەوەیەک ڕویدا و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژران و برینداربون.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، تەقینەوەکە لە ڕێگەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوە رویداوە، لە نزیک نەخۆشخانەی دیرسەم لەشەقامی ڤیلاد لە کانتۆنی عەفرین و بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس کوژراون کە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لە سوپای تورکیا-ش لەنێو کوژراوەکاندان.  

نزیکەی 10کەس کوژراو برینداربون کە تێیدا ژمارەیەکیان منداڵن

تەقینەوەکە لەکاتی نمایشێکی سەربازی چەکدارانی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی نزیک لە تورکیا و سەربازانی سوپای تورکیا ئەنجامدراوەم کەتێدا دروشمیان بەزمانی تورکیا وتۆتەوە ئاڵای تورکیا-شیان لە کانتۆنەکە هەڵکردوە.

تەقینەوەیەک لەبارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" رویداوە

هاوکات، بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکانی پێگەی حەلەب تودەی ، نزیکەی 10کەس کوژراو برینداربون کە تێیدا ژمارەیەکیان منداڵن.

هەروەها، لە گوندی کۆربینکاری کانتۆنی کۆبانێ تەقینەوەیەک لەبارەگای یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" رویداوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی تەقینەوەکدا  5شەرڤان شەهیدبون یەکێکی دیکەس بریندار بوە.

دیمەنێک لە تەقینەوەکەی کۆبانێ

دیمەنێک لە تەقینەوەکەی عەفرین



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP