عێراق لەبەردەم مەترسی گەڕانه‌وى داعش-دایە

- 2/21/2019 5:30:00 PM 3464 جار خوێندراوەتەوە
چەکدارانی ڕێکخراوی داعش

خه‌ندان-

لەگەڵ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌ سنوریه‌كانى نێوان عێراق -سوریا و هەڵاتنی چەکدارانی داعش، عێراق کەوتۆتە بەردەم مەترسی  گەڕانەوەی چالاکییەکانی داعش.

پێگه‌ى ئەلجەزیرە، لەزاری پەیامنێرەکانی لە شاری موسڵەوە بڵاویكرده‌وه‌، کە عێراق لە ئێستادا لەبەردەم مەترسییەکی گەورەی ئەو چەکدارانەی داعشدایە کە لەسوریاوە هەڵاتون.

 لەماوەی دو هەفتەی رابردودا چه‌كدارانى داعش لە سوریا روبەروی هێرشی گەورە بونەتەوە

به‌پێى پێگه‌كه‌، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا چه‌كدارانى داعش لە سوریا روبەروی هێرشی گەورەی هاوپەیمانان و هێزەکانی سوریای دیموکرات بونەتەوە و تەنها گوندی باغۆزیان لەناوچەی رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەدەستەوە ماوە کە لەسەر سنوری عێراقە و پێشبینی دەکرێت لەوماوەیەدا رێژەیەکی زۆری چەکدارانی داعش بەرەو سنوری عێراق هەڵاتبن.

چه‌كداره‌ هه‌ڵاتوه‌كانى داعش لەعێراقدا سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەن

هاوكات، بەپێی زانیارییەکان چه‌كداره‌ هه‌ڵاتوه‌كانى داعش لەعێراقدا سەرقاڵی خۆرێکخستنەوەن و لەئایندەدا دەبنەوە مەترسی بۆ عێراق. 

تائێستا شەڕ لەدەوروبەری گوندی باغۆز له‌ دێره‌زور بەردەوامە، هه‌روه‌ها شه‌ڕڤانانى هێزەکانی سوریای دیموکرات، تەواوی هاوڵاتیانی سڤیلیان لەناوچەكە دورخستۆتەوە، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه‌ بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه‌ له‌كاتێكى نزیكدا.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP