سەرەڕای سزاکانی سەر ڤەنزوێلا و ئێران، رێگری لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت دەکرێت

- 2/21/2019 12:39:00 PM 2738 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

قوڵبونەوەی قەیرانەکانی ئێران و ڤەنزوێلا و کەمکردنەوەی بڕی نەوتی ئۆپێک لەم هەفتەیەدا بەڕێژەیەکی کەم نرخی نەوتی لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزکردەوە، بەڵام بەپێی شیکەرەوە ئابورییەکان رێگری لە بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، کەمکردنەوەی بڕی هەناردەی نەوتی ئۆپێک و سەپاندنی سزای ئابوری بەسەر ئێران و ڤەنزوێلا و قەیرانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆکاربون بۆ بەرزبونەوەی رێژەیەکی کەمی نرخی نەوت لەساڵی 2019 دا، بەڵام ئەوەی رێگری لە بەرزبونەوەی زیاتر و دەگرێت خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانییە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نەوتی تەکساس 57.39 دۆلار بوە، کە نزیک بوە لە بەرزترین نرخی نەوت لە 2019 دا کە 57.55 دۆلار بوە.

نرخی نەوتی برێنتیش 67.20 بوە و نرخەکەی 12  سەنت زیادیکردوە، بەڵام نەگەیشتوەتە بەرزترین نرخی لەمساڵدا کە 67.38 دۆلار بوە.

لەوبارەیەوە بنجامین لو، بەرپرسی کەرتی نەوتی سینگاپور رایگەیاند، "بەشێوەیەکی گشتی لاوازبونی گەشەی ئابوری جیهان کاریگەری لەسەر لاوازبونی قەبارەی کڕینی نەوت هەبوە و ئەوەش رێگر بوە لەبەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت".
لاوازبونی گەشەی ئابوری جیهان کاریگەری لەسەر لاوازبونی قەبارەی کڕینی نەوت هەبوە

گەشەی ئابوری جیهانی لەساڵی 2018ەوە دەستیپێکردوە و رێکخراوی ئۆپێکیش لەکۆتایی ساڵی رابردو و لە پێناوی بەرزکردنەوەی بەهای نەوت بڕیاریدا رۆژانە یەک ملیۆن و 200 هەزار نەوتی هەناردەکردنی نەوت کەمبکاتەوە. 

لەبارەی هۆکارەکانی خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانی، پسپۆڕانی ئابوری پێیانوایە توندبونەوەی سیاسەتەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و کەمبونەوەی داهات و لاوازبونی گەشەی ئابوری وڵاتە بەهێزەکان هۆکاری سەرەکین.

لایخۆشییەوە بانقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندوە پێداویستی ناوخۆیی ئەوروپا بۆ کڕینی بەرهەم و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەو خاوبونەوەیەی لە بازاڕی جیهانیدا دروستبوە، وەک پێویست نیە و ئەوەش هۆکارێکی خاوبونەوەی گەشەی ئابوری جیهانیە کە رێگرە لە بەرزبونەوەی نرخی نەوت. 


نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP