نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان یاوەری دەکات
خانمی یەکەمی عێراق سەردانێکی مەیدانی بۆ پەناگەی یەکەمی ژنان ئەنجامدا

- 2/20/2019 10:39:00 PM 10261 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

لە سەردانێکى مەیدانیدا بۆ یەکەمین پەناگەى ژنان لە شارى بەغداد، د.سه‌رباغ ساڵح خانمى یەکەمى عێراق رایگەیاند: پێویستە پەلە بکرێت لە پەسەندکردنى یاساى بنەبڕکردنى توندوتیژى دژى ژنان.

لەو سەردانەیدا، جینین هێنیس پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق یاوەرى خانمی یەکەمى عێراقى کردو سەردانى به‌شه‌ جیاجیاکانی په‌ناگه‌كه‌ی کردو چاوی به‌ژماره‌یه‌ك له‌قوربانیانی توندوتیژی خێزانی كه‌وت.

لە وتەیەکدا د.سەرباغ ساڵح  جەختى کردەوە له ‌پێویستی په‌له‌كردن له ‌په‌سه‌ندكردنی یاسایی بنەبڕكردنی توندوتیژی كۆمه‌ڵگه‌ له‌ دژی ژنان و هاوكاریكردنی حكومه‌ت و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ نه‌هێشتنی تاوان دژ به‌ژنان.

لاى خۆشیەوە نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، هه‌وڵ و كۆششه‌كانی خانمی یه‌كه‌می عێراقى له ‌پشتیوانیكردنی بڕیاری ستراتیژی بنەبڕكردنی توندوتیژی دژی ژنان و كۆششه‌كانی له ‌پێناوی پشتگیری و گوێگرتن لە گرفت و داواكانی ژنان به‌رز نرخاند.

 

 

 


نیشانەکردن :

#خانمی یەکەمی عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP