بەغدا دەسەڵاتەکانى پارێزگارى کەرکوکی سنوردار کرد

- 2/20/2019 9:29:00 PM 9270 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ئەمیندارێتى گشتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق دەسەڵاتەکانى پارێزگارى کەرکوک و بریکارەکەى سنوردار دەکات و سەرجەم ئەو نوسراوانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە پەیوەستن بە گواستنەوەى بەرهەمە نەوتیەکان و فەرمانیش دەکات کار بەو رێنماییە نوێیانە بکرێت کە بۆ ئەو مەبەستە دەرکراون.
ئەمینداریەتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق هەموو ئەو نوسراوانەى هەڵوەشاندەوە کە ئیمزاى پارێزگارى کەرکوکیان لەسەرە

 

بەپێى بەڵگەنامەیەک کە دەست خەندان کەوتوە، ئەمینداریەتى گشتى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق لە رێنماییەکدا هەموو ئەو نوسراوانەى هەڵوەشاندەوە کە ئیمزاى پارێزگار یان بریکارى پارێزگارى کەرکوکیان لەسەرە و پەیوەستن بە گواستنەوەى بەرهەمە نەوتییەكان، ئاسن، سكراب و كاری كۆمپانیا ئەمنییەكان".

لەو رێنماییەدا کە بەروارى 29/1/2019 دەرچوە دەبێت لەو بەروارەوە بەپێی ئەو رێنماییانەی لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەركراوە کارەکان جێبەجێبکرێت".

ئاماژە بەوەشکراوە کە "ئەرکی دیوانی پارێزگا بریتییە لە ئاسانكاریكردنی كارەكان لەو بابەتانەی لەچوارچێوەی دەسەڵاتی پارێزگاردان، یان بۆ مەبەستی هاوئاهەنگی یان ئاگاداركردنەوەی هێز و دەزگا ئەمنییەكان لەو كارانەی تایبەتن بە كاری پارێزگا، بەدیاریكراوی ئەوانەی لە چوارچێوەی دەسەڵاتەكانی پارێزگاردان. جگە لەوە پشت بە هیچ نووسراوێك نابەسترێت كە پێویستی بە رەزامەندی ئەمینداریەتی گشتی یان وەزیری تایبەت هەبێت".

 


نیشانەکردن :

#كه‌ركوك #بەغدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP