كوردێك له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى ئه‌ڵمانیا خۆى سوتاند

- 2/20/2019 9:22:00 PM 39829 جار خوێندراوەتەوە
ئۆگور شاكار

خه‌ندان-

هاوڵاتیه‌كى كوردى باكورى كوردستان له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى ئه‌ڵمانیا ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى به‌ردا و نامه‌یه‌كیشى له‌پاش خۆى جێهێشتوه‌.

ئاژانسى هاوار نیوز بڵاویكرده‌وه‌، ئۆگور شاكار كه‌ هاوڵاتیه‌كى كوردى خه‌ڵكى دێرسیمى باكورى كوردستانه‌ له‌ شارى كریفلدى ئه‌ڵمانیا وه‌ك هه‌ڵوێستێك له‌ دژى گۆشه‌گیركردنى عه‌بدوڵڵا ئوجه‌لان، ڕێبه‌رى پارتى كرێكارانى كوردستان"په‌كه‌كه‌" ئاگرى له‌ جه‌سته‌ى خۆى به‌رداوه‌ و خۆى سوتاند.

له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ به‌نزین خۆى سوتاند

ئۆگور شاكار-ى ته‌مه‌ن 40 ساڵ، كه‌ كاتژمێر 10:00 سه‌ر له‌به‌یانى چوارشه‌ممه‌، له‌به‌رده‌م دادگایه‌كى وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌ به‌نزین خۆى سوتاند، پاشتر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌ و دۆخى ته‌ندروستى مه‌ترسیداره‌، ئۆگور نامه‌یه‌كى له‌پاش خۆى به‌جێهێشتوه‌.    

لەپێناو ئەوانەى حەزیان لە ژیانە، من مەرگ هەڵدەبژێرم

لەنامەکەدا، ئۆگور شاکار نوسیویەتى: گۆشەگیرى سەر ئۆجەلان پرۆتستۆ دەکەم، لەپێناو ئەوانەى حەزیان لە ژیانە، من مەرگ هەڵدەبژێرم، له‌ هه‌ركوێ بین ده‌بێت به‌رخۆدان بكه‌ین، له‌ ڕوانگه‌ى باوه‌رم به‌وه‌ى ئه‌و هێزانه‌ى ویستیانه‌ و ده‌خوازن، هه‌وڵى نه‌مانى كورد بده‌ن، من چالاكیه‌كى گه‌وره‌ ئه‌نجامده‌ده‌م".

هەر لەو نامەیەدا ئەو کوردەى باکور دەڵێت: من وڵاتانى ئه‌وروپا كه‌ بانگه‌شى دیموكراسى ده‌كه‌ن پڕۆتسۆتۆ ده‌كه‌م، من مۆدێرنێتى كه‌پیتاڵیزم پڕۆتسۆ ده‌كه‌م، ڕێگرییه‌كانى پۆلیسى ئه‌ڵمانیا و فشاره‌كانیان له‌سه‌ر كوردان بەنەفرەت ده‌كه‌م، له‌برى ئه‌وه‌ى ئێمه‌ وه‌ك كۆیله‌ بژین، بانگ له‌ هه‌مو كوردێك ده‌كه‌م، كه‌ ئێمه‌ بۆ ژیانێكى ئازاد شه‌ڕ بكه‌ین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP