شاسوار عەبدولواحید: رۆژێک دێت بەرپرسانى یەکێتى لە سەرا هەڵدەواسرێن

- 2/20/2019 4:50:00 PM 95699 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ لە وەڵامى کۆمێنتى هاوڵاتییەک بێمنەتى خۆى بەرامبەر یەکێتى دەردەبڕێت و دەنوسێت: "یەکێتى میوانێکی رەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی لەو بەردەرکی سەرایە هەلدەواسرێن",

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ، کە ئێستا حزبەکەى لەسەر ئاستى عێراق خاوەنى چوار کورسى پەرلەمان و لەسەر ئاستى کوردستان خاوەنى هەشت کورسییە، وەک هێزێکى ئۆپۆزسیۆن بەشداریی نەکردنى لە حکومەتى داهاتووى هەرێمى کوردستان راگەیاند.

یەکێتی رێگەی بە ئێوە و گۆڕان داوە رەخنەی لێ بگرن و ئەشتان پارێزێ، وەکو مناڵ و دایک

 

شاسوار عەبدولواحید لە پەیجى تایبەتى خۆى رۆژى 18 ى شوبات، پۆستێکى کردوە و رۆژى دواتر هاوڵاتییەک بەناوى دیار دەلاک کۆمێنتێکى لەسەر نوسیوە و دەڵێت:"یەکێتی هەرەشەی لە ئێوە بکردایە ئەبوایە بارەگاتان لە هەولێر بوایە نەک سلێمانی، یەکێتی رێگەی بە ئێوە و گۆڕان داوە رەخنەی لێ بگرن و ئەشتان پارێزێ، وەکو مناڵ و دایک".

منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە

 

لە وەڵامى ئەو کۆمێنتەدا شاسوار عەبدولواحید نوسیویەتى:" منەتمان بە باوکی یەکێتیش نییە، یەکێتی بە خێری خەڵکی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێکی رەزا قورسن و رۆژێک دێت بەرپرسەکانی یەکێتی لەو بەردەرکی سەرایە هەلدەواسرێن، ئەم کۆمێنتەیشم بۆ هەڵبگرە بۆ مێژوو".


نیشانەکردن :

#نەوەی نوێ #یەکێتی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP