پۆلیس كه‌سێك به‌تۆمه‌تى كوشتنى ژنه‌كه‌ى ده‌ستگیرده‌كات

- 2/20/2019 4:23:00 PM 5382 جار خوێندراوەتەوە
وێنەی "تۆمەتبارەکە"

خه‌ندان-

پۆلیسى سلێمانى رایگه‌یاند، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ساڵی رابردو هاوسەرەكەی خۆیی كوشتوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ خه‌ندان نێردراوه‌، پۆلیسى سلێمانى ڕایده‌گه‌یەنێت، ڕۆژی 17ی4ی 2018، هاوڵاتیه‌كى تەمەن 45ساڵى، لەگەڕەكی زەرگەتەی شاری سلێمانی بەفیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان كەشف و هێڵكاری شوێنی روداوەكە كراو بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس دەركەوت كە هاوسەرەكەی ئەم تاوانەی ئەنجامداوە.

 بەفەرمانی دادوەر تۆمەتباره‌كه‌ بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە

پۆلیس ده‌شڵێت، دواتر تۆمەتباری روداوەكە هەڵات و خۆی حەشاردا، دوای گەڕان و پشكنین و چاودێریكردنی چەند ناوچەیەك كە گومان دەكرا، تۆمەتبار خۆی تیا حەشاردابێت، سەرئه‌نجام هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری توانییان له‌ 20ى شوباتى 2019 تۆمەتباره‌كه‌ دەستگیربكه‌ن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكردوه‌، لەئێستادا و بەفەرمانی دادوەر تۆمەتباره‌كه‌ بەپێی مادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی ناوە بە تاوانەكەیەدا كە هاوسەرەكەی خۆیی كوشتوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP