بەڤیدیۆ.. لە لوبنان دوو کچ ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن

- 2/20/2019 3:49:00 PM 82841 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

بۆ یەکەمینجار لە لوبنان دوو کچ بڕیادەدەن ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن و ئاهەنگ دەگێڕن.

پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەنێوان دوو هاوڕەگەز بۆ رۆژهەڵاتیەکان بەتایبەت وڵاتانی عەرەبی دیاردەیەکی نەشیاوە و لەناو کۆمەڵگادا قبوڵ نییە، بەڵام لە دوو رۆژی رابردوودا کچێکی لوبنانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لە ماڵەکەی خۆیدا سازکرد لەگەڵ کچێکی فلیپینی.

ئەم دوو کچە ماوەیەکی زۆرە پەیوەندی سۆزداریان هەیە، بەتەنهاش ئاهەنگیان نەگێڕا، بەڵکو هاوڕێ و بەشێک لە ئەندامانی خێزانەکانیان ئامادەبوون و بوێرانەش ڤیدیۆیەکەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە، بەڵام کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP