پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ماڵی نمونه‌یی له‌ هه‌ولێر كرایه‌وه‌

- 2/20/2019 3:45:00 PM 2361 جار خوێندراوەتەوە
پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تی ماڵی نمونه‌یی

خه‌ندان - شه‌وكه‌ت قادر 

به‌ به‌شدارى 70كۆمپانیای ناوخۆی و بیانی ، پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تی ماڵی نمونه‌یی له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان كرایه‌وه‌.

هاودەنگ میران، سەرپەرشتیارى پێشانگاى ماڵى نمونەیى بە خه‌ندان-ى وت، پێشانگاكه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پێداویستیه‌كانی ناوماڵ و دروستكردنی خانو، وه‌ 70 كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی له‌ وڵاتانی ئێران ، ئیمارات ، ئیتاڵیا ، ئیسپانیا و ژاپۆن به‌شداریان له‌ پێشانگاكه‌دا كردوه‌.

بەشێک لەکۆمپانیاکان راستەوخۆ کەلوپەلە کانیان بەهاوڵاتیان دەفرۆشن

وتیشی، پێشانگاكه‌ ماوه‌ی پێنج رۆژ به‌ده‌وام ده‌بێت و رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 11:00ی به‌یانی بۆ 06:00ی ئێواره‌ كراوه‌یه‌، و بەشێک لەکۆمپانیاکان راستەوخۆ کەلوپەلە کانیان بەهاوڵاتیان دەفرۆشن و بەشێکیش دەیانەوێ گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا و خاوەن کارانی هه‌رێمی كوردستان ئەنجامبدەن.

ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، بڕیاره‌ ئه‌مساڵ  چوار پێشانگاى دیكه‌ بكرێنه‌وه‌ و له‌ مانگى ئازارى ئه‌مساڵیش پێشانگایەکى پزیشکى دەکرێته‌وه‌، هاوكات بڕیاریشه‌ 19کۆنفڕانسى نێودەوڵەتى له‌ چوارچێوه‌ى جۆرێتى پێشانگه‌كه‌ ئه‌نجامبدرێن. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP