حەسەن رۆحانی: گرژیەكانمان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوەتە لوتكە

- 2/20/2019 2:55:00 PM 2280 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتوەتە لوتكە و تا ئێستا لە مێژوی هەردو وڵاتدا ئاڵۆزییەكان نەگەیشتون بەو ئاڵۆزیەی ئێستا تێیدان.

روبەروبونەوەكانی نێوان واشنتن و تاران لە ساڵی 1979 و لە سەردەمی شۆرشی ئێرانەوە بەردەوامە، لەكاتێكدا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریکا لە مانگی مایسی ساڵی رابردودا لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی لەگەڵ ئێران كشایەوە و دوبارە سزاكانی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاندەوە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێكیدا لە كۆبونەوەی حكومەتەكەی رایگەیاند، "روبەروبونەوەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا لە ئێستادا لە لوتكەدایە و ئەمریكا دژ بە ئێمە هەموو هێزەكانی خۆی چڕكردوەتەوە".
روبەڕوبونەوەكانی نێوان ئێران و ئەمریكا گەیشتوەتە لوتكە

ئاماژەی بەوەشکرد، لە رابردودا بە دەگمەن پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەمریكا گەیشتوەتە بەم دۆخەی ئێستا لە نێوان هەردو وڵاتدا هەیە.

لەبارەی ئەو كۆبنەوەیەی کە هەفتەی رابردو لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئەمریکا رێكیخستبو، رۆحانی وتی، "ئامانجەكەی نەپێكاوە، ئەوەش شكستێكی دیكەیە لە سیاسەتەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا".

هەفتەی رابردو بەرپرسانی 60 وڵاتی جیهان لە وارشۆ-ی پایتەختی پۆڵەندا بە مەبەستی گفتوگۆ لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دۆخی ناوچەكە كۆبوونەوە و ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا هیوای هەبو، لەو كۆبونەوەیەدا هاوپەیمانیەك بۆ چڕكردنەوەی سزاكان بۆ سەر ئێران دروستبكات، بەڵام وەزیرانی دەرەوەی ئەو دەوڵەتە ئەوروپیانەی كە تا ئێستاش پابەندن بە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەی ئێرانەوە.


نیشانەکردن :

#ئه‌مه‌ریكا #ئێران

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP