بەپەلە

پاداشتی کارمەندانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دابەش دەکرێت

- 2/20/2019 10:59:00 AM 6347 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە پارێزگاری هەڵەبجە دابەشدەکرێت.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، رۆژی یەکشەممە 24 /2/ 2019 پاداشتی کارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی 30ی ئەیلول لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەکرێت.
هیچ کەس ناتوانێت لەبری کەسێکی دیکەپارەکە وەربگرێ 

 

ئاماژەی بەوەشکردوە، دابەشکردنەکە لە رێگەی بانکی هەڵەبجەوە دەبێت و هیچ کەس ناتوانێت لەبری کەسێکی دیکەپارەکە وەربگرێ و پڕۆسەکە تاوەکو هەشتی مانگی داهاتو بەردەوام دەبێت.

کۆمسیۆن راشیگەیاندوە، "دەبێت کارمەند واژۆ بکات و بەڵگەیەکی فەرمی وەک رەگەزنامە هەویەی ئەحوال مەدەنی پاسپـۆرت لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP