نرخی زێڕ بەرزبوەوە

- 2/20/2019 9:19:00 AM 16757 جار خوێندراوەتەوە


خەندان-

نرخی یەك ئۆنسە زێڕ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1345 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 227 ھەزار دینارە.
مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 197ھەزار دینارە
 
ئەدیب غەریب، لە زەڕەنگەری‌ لالە لە سلێمانی‌ بەخەندان-ی‌ راگەیاند، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 197ھەزار دینارە و نرخی یەك ئۆنسە زێڕیش بە 1345دۆلارە.
نرخی یەك لیرە 347 هەزار دینارە
 
ئاماژەی بەوەشکرد، نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 227 ھەزار دینارە و نرخی یەك لیرەش 347هەزار دینارە.

ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی کوردستان، به‌ 1324 دۆلارە و مسقاڵێك زێڕی عەیارە 21 بە 223 ھەزار دینار بو، هەروەها نرخی مسقاڵێك زێڕی عەیارە 18بە 193ھەزار دینار و نرخی یەك لیرەش بە 345 هەزار دیناربو.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP