نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان

- 2/20/2019 8:59:00 AM 2429 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەهۆی كەمی رێژەی وەبەرهێنانیەوە، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهاندا دابەزینی بەخۆوە بینی.

لەمیانەی زۆربونی نیگەرانییەكان لەبارەی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی خاو و ناڕونی لەسەر دواهەمین ئەنجامی دانسوتانە بازرگانییەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا،  جۆرێك لە گەشبینی لەبارەی كەمكردنەوەی بەرهەمەكە لە نێوان وەبەرهێنەرانی نەوتی خاو هەیە.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی نەوتی خاوی برێنت پێنج سەنت دابەزیوە كە نرخی یەك بەرمیل لەو بەرهەمە كردویەتییە 66.45 دۆلار لە كۆتا مامەڵەدا.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسی رۆژئاوای ئەمریکا 50 سەنت دابەزی و نرخی یەك بەرمیل گەیشتوەتە 56.09 دۆلار، كە لە مانگی شوبات-ی ساڵی 2018 وە تا ئێستا گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی. 

ئەوە لەكاتێكدایە، سزاكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا بۆ سەر وەبەرهێنانە نەوتییەكانی ڤەنزوێلا كە یەكێكە لە گەورە وەبەرهێنەرانی ئەو بەرهەمە بۆ ویلایەتە یەكگرتوەكان، كاریگەریەكی بەرچاوی هەبوە لە بەرزبونەوەی نەوتی خاوی ئەمریكی.

نیشانەکردن :

# نەوت

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP