​پۆلیسی راپەڕین: ژنێک بەهۆی گڕگرتنی بوتڵی غازەوە سوتا

- 2/20/2019 8:46:00 AM 3645 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین ژنێک لەکاتی "لەکاتی لێنانی چادا سوتاوە"وە و لەسەدا 90ی جەستەی سوتاوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی راپه‌ڕین بڵاویکردەوە، دوێنێ سێشه‌ممه‌ له‌ ناحیه‌ی حاجیاوای سه‌ر به‌ قه‌زای رانیه‌ ژنێک به‌هۆی ئاگره‌وه‌ سوتاوە، به‌ گوێره‌ی راپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی رانیه‌ ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی لە 90% بوه‌ و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شی رەوانەی سلێمانی کراوە.

لەسەدا 90ی جەستەی سوتاوە

 

بەپێی راگەیەندراوەکەی پۆلیسی راپەڕین، ژنەکە ناوی (هـ . ئـ . ع) ەو ته‌مه‌ن 30 ساڵە، پیشه‌ی ژنی ماڵەوەیە و دایكی منداڵێکە.

به‌وته‌ی ژنەکە بۆ پۆلیسی راپەڕین، "له‌كاتێكدا سوتاوه‌ كه‌ ویستویه‌تی له‌ ماڵی خۆیان چای ئاماده‌ بكات و دواتر بوتڵی غازه‌كه‌ گڕی گرتوه‌، به‌مه‌ش جه‌سته‌ی سوتاوه‌، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ روداوه‌كه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه‌".


نیشانەکردن :

#رانیە #سوتان #حاجیاوا #ژن

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP