خشتەی دابەشکردنی موچەی ئەمڕۆ

- 2/20/2019 8:30:00 AM 30165 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دابەشکردنی موچەی مانگی 11ی ساڵی رابردو بەردەوامە و تاوەکو هەفتەی داهاتو موچەی مانگی 11ی سەرجەم وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 20/2/2019 موچه‌ی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی رۆشنبیری و ئاوەدانکردنەوە و سەرۆکایەتی هەرێم و سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجوومەنی وەزیران دابەشدەکرێت.

هەروەها سبەی پێنجشەممە 21/2/2019 موچه‌ی خانەنشینانی سەربازی و رۆژی یەکشەممە 24/2/2019 خانەنشینانی مەدەنی دابه‌شده‌كرێت.
 
لە سەرەتای ساڵی 2016 ەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە سیستەمی پاشەکەوتی موچە دەکات و مانگانە بڕێک لە موچەی فەرمانبەران پاشەکەوت دەکات، بە ئامانجی "کەمکردنەوەی خەرجی و زیادکردنی داهات".

تا ئێستاش دیارنیە کەی کۆتایی بە سیستمی پاشەکەوتی موچە دەهێندرێت، بەڵام بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێن، دوای ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2019ی عێراق گۆڕانکاری بەسەر سیستمی پاشەکەوتەکەدا دێت.

ساڵی رابردوو وەزارەتی دارایی نۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دابەشکرد، بەر لە کۆتایی هاتنی ساڵیش رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابوری رایگەیاند، دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10، 11 و 12 لە ساڵی 2019 دا دابەشدەکرێت، تا ئێستاش دابەشکردنی ئەو سێ موچەیە کۆتایی نەهاتوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP