ئامادەسازی بۆ قۆناغی نوێ دەکات
سبەی یەکێتی کۆبونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجامدەدات

- 2/19/2019 10:49:00 PM 21497 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

وابڕیارە سبەى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بە سەرپەرشتى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى و بە ئامادەبوونى ئەندامانى مەکتەبى سیاسى کۆبوونەوەیەکى گەورە لەگەڵ تەواوى ئۆرگانەکان ئەنجامبدات.

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان، بەخەندان-ى راگه‌یاند: سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌  کاتژمێر١١ى پێشنیوەڕۆ کۆبوونەوەیەکى فراوان بە سەرپەرشتى کۆسرەت رەسول عەلى جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانیی کوردستان بۆ هەموو دامودەزگاکانى یەکێتى لە مەڵبەند و کۆمیتەکان و سکرتاریەت و ئەنجومەنى ناوەند و کادیران ئەنجامدەدرێت.

یەکێتى بۆ هەموو پێشهاتەکانى بەردەمى پلانى هەیە و کارتى زۆریشمان بەدەستەوەیە

 

وتیشى: لەو کۆبوونەوەیە جێگرى سکرتێرى گشتى و ئەندامانى مەکتەبى سیاسى روونکردنەوە دەدەن لەسەر ئاراستەى توێشووى دانوستانەکان لەگەڵ پارتى و چیى روویداوە و بۆ گەشتۆتە ئەم قۆناغە و لە داهاتووش چى دەکەین دەخرێتەرو، هاوکات بیرو بۆچوونى کادیران وەردەگیرێت بۆ ئەوەى بزانرێت چى بکرێت.

لەبارەى پلانى داهاتووى یەکێتى ، لەتیف شێخ عومەر وتى: "یەکێتى بۆ هەموو پێشهاتەکانى بەردەمى پلانى هەیە و کارتى زۆریشمان بەدەستەوەیە".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP