سیناتۆرێکى ئەمریکى هێرشى توند دەکاتە سەر ترەمپ

- 2/19/2019 10:18:00 PM 3848 جار خوێندراوەتەوە

خەندان - 

بەرنی ساندەرس سیناتۆری ناودارى ئەمەریکی هێرشێکى توند دەکاتە سەر ترەمپ و بە کەسێک درۆزن و رەگەزپەرست ناوى دەبات.

بەرنى ساندەرس کە لە هەڵمەتەکانی بۆ بوون بە کاندیدی سەرەکی دیموکراتەکان لە ساڵی 2016 بە هیلاری کلنتن دۆڕا، رایگەیاندوە، دەیەوێت لە هەڵبژاردنەکانى 2020 بەشدارى بکات و ترەمپ لە پۆستەکەى دوربخاتەوە.
 بانگەشەى ئەمجارەم جیاواز دەبێت و هەوڵ دەدەم ترەمپ لە سەرۆکى ئەمریکا دوربخەمەوە

 

ئەو سیناتۆرە کە کەسێکى سەبەخۆیە لەسەر لیستى دیموکراتەکان ئەمڕۆ سێ شەممە لە میانی وتووێژێکدا لە ڕادیۆی گشتی ولایەتی ڤێرمۆنت رایگەیاندوە کە بانگەشەى ئەمجارەى جیاواز دەبێت و هەوڵ دەدات دیموکراتەکان بیکەنە بەربژێرى خۆیان و ترەمپ لە سەرۆکى ئەمریکا دوربخاتەوە.

ساندەرس وتی" بونى ترەمپ لە کۆشکى سپى شەرمەزارییە بۆ ئەمریکا، ئەو نەخۆشی درۆکردنی هەیە، کەسێکی ڕەگەزپەرستە و لە هاوڕەگەزبازەکان و هاوڵاتیانى بیانى دەترسێت، کەسێکە زۆربەى کات شەڕ بە کۆچبەرە نائاساییەکان و کەمینەکان دەفرۆشێت."


نیشانەکردن :

#ئه‌مریكا #ترەمپ

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP