دواجار نهێنی سێگۆشەی بەرمۆدا دۆزرایەوە

- 2/19/2019 9:20:00 PM 140293 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

دواجار زانایان نهێنی سێگۆشەی بەرمۆدایان دۆزییەوە کە تێیدا سەدان کەشتی و فڕۆکە و راوچی ونبون و نەدەزانرا هۆکارەکەی چییە.

هەورەکان هاوشێوەی بۆمبی هەواین

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی(برایتس ساید) تیمێک لەزانایانی زانکۆی کۆلرادۆی ئەمەریکا توێژینەوەیەکیان لەسەر وێنەی کەشوهەوای مانگە دەستکردەکانی تایبەت بەو ناوچەیە کردوە و تێیدا دەرکەوتوە هەوری سەر ئەو ناوچەیە هاوشێوەی بۆمبی هەواین.

وێنەی شەشپاڵویی نائاسایی دەرکەوتوە


بەپێی ئەنجامەکانی توێژینەوەکە هەوری سەر ئەو ناوچەیە چەند وێنەیەکی شەشپاڵوی نا ئاساییان تێدا دەردەکەوێت کە زانایان بەهۆکاری تەقینەوەی هەوای ئەو ناوچەیەی دەزانن و پێیانوایە شەپۆلێکی بەهێزی لەڕادەبەدەر دروستدەبێت.

 

خێرایی هێزی هەوایی ناوچەکە لەڕادەبەدەرە

 

پێکهاتەی هەورەکانی بەرمۆدا هێزێکی هەوایی بەهێزی ئەوتۆ دروستدەکەن کە خێراییەکەی 170 میلە لەکاتژمێرێکدا و ئەم هێزەهەواییانەش زنجیرەیەک شەپۆل بەرهەمدەهێنن کە بەرزییەکەی زیاترلە 45 پێیە، بەوەش جۆرێک لەزریانی دەریایی بەهێز دروستدەبێت کە هیچ کەشتی و فرۆکەیەک بەرگەی ناگرێت و وندەبێت.

بەشێوەیەکی ئاسایی هەورەکان قەراغی رێکیان نیە، بەڵام هەور و تەمومژی سەر ناوچەی بەرمۆدا ئەم یاساییەی تێکشکاندوە و وەک لەوێنەکەدا دیارە هاوشێوەی سێگۆشەیەکی رێک خۆیان دەنوێنن.

ئەم توێژینەوەیە بوە هەوێنی دەیان توێژینەوەی دیکە

 

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە کاردانەوەیەکی زۆری جیهانی لێکەوتەوە و بوە هەوێنی دەستپێکردنی دەیان لێکۆڵینەوەی دیکە و لەئێستادا زانایان دیکەی جیهان لەهەوڵی بەدەستخستنی زانیاری دیکەدان.


نیشانەکردن :

#بەرمۆدا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP