هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

وه‌زاره‌تى دارایی كاتى گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزى بازرگانى راگه‌یاند

- 2/19/2019 6:47:00 PM 6092 جار خوێندراوەتەوە
لۆگۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، ده‌بێت له‌ماوه‌ى شه‌ش مانگدا ئه‌و قه‌رزه‌یه‌ى دراوه‌ به‌ بازرگانان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى.

له‌ نوسراوێكى وه‌زاره‌تی دارایی و ئابورى حكومه‌تى هه‌رێم كه‌ له‌ 17ی شوباتی 2019 ده‌ریكردوه‌ و  كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزی بازرگانی دیاریكردوه‌.

ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگ قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌

به‌پێی بڕیاره‌كه‌، كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كه‌ له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ 20ی شوباتی 2019وه‌ ده‌ستپێده‌كات و ده‌بێت له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا قه‌رزه‌كان بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گیرێته‌به‌ر كه‌ قه‌رزه‌كانیان ناگه‌ڕێننه‌وه‌.

حكومه‌تی هه‌رێمى كوردستان، زیاتر له‌ 750ملیار دیناری وه‌ك قه‌رز به‌ بازرگانان داوه‌، پاشتر وه‌زارتى دارایی بڕیارى گه‌ڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانیدا تا بۆ پێدانى موچه‌ سودی لێوه‌ربگرێت، به‌ڵام تا ئێستا قه‌رزه‌كان نه‌گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه‌.

دەقی بڕیارەکە:



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP