له‌ عێراق دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى 3هه‌زار كه‌س ره‌وانه‌ى دادگا كراون

- 2/19/2019 4:15:00 PM 2249 جار خوێندراوەتەوە
عزەت تۆفیق جەعفەر

خه‌ندان-

سه‌رۆكى دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، لە ساڵی رابردودا، دۆسیه‌ى گه‌نده‌ڵى سێ هەزار و 70تۆمەتبار بەتۆمەتی گەندەڵی رەوانەی دادگاکراون.

عزەت تۆفیق جەعفەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راپۆرتی ساڵانەی دەستەکەی بۆ ساڵی 2018خستەڕو و رایگه‌یاند،  42 فەرمانی دەستگیرکردن و دەستبەسەرگرتن کە بۆ ژمارەیەک وەزیر و خاوەن پلە تایبەتەکان دەرکرابون، جێبەجێکراون.

ژمارەی ئەو دۆسیەیانەی تایبەت بە گەندەڵی گەیشتوەتەوە 12ھەزار و 398 دۆسیە

وتیشى، ژمارەی ئەو دۆسیەیانەی تایبەت بە گەندەڵی کە دەستەی دەستپاکی لە ساڵی 2018دا کاری لەسەرکردوە، گەیشتوەتەوە 12ھەزار و 398 دۆسیە،  لەو ژمارەیەش ھەشت ھەزار و 938یان یەکلایکراونەتەوە.

ئه‌وه‌شیخسته‌رو، لە میانی ساڵی 2018دا، سێ ھەزار و 70کەس بەتۆمەتی گەندەڵی رەوانەی دادگاکراون، لەنێویاندا 11وەزیر و 156کەس لە خاوەن پلە تایبەتەکان و بەڕێوەبەرانی گشتی  فه‌رمانگه‌كان بون.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP