بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتی سلێمانی هاوڵاتیانی راپەڕین ئاگاداردەکاتەوە

- 2/19/2019 9:54:00 AM 1777 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى پارێزگاى سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتیانی سنورى ئیدارەى راپەڕین دەکاتەوە لەمەودوا سەردانى پارێزگاى سلێمانى نەکەن، بۆ مەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت لە راپەڕین نوسینەگەی دەرهێنانی پاسپۆرت کراوەتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتى سلێمانى بڵاویکردوەتەوە، ئەو هاوڵاتیانەی کە کارتى زانیاری (بطاقة سکن)یان سەربە قەزاو ناحیەکانى سنورى ئیدارەى راپەڕینە وەک (رانیە، قەڵادزێ، پشدەر، چوارقوڕنە، حاجیاوا، سەروچاوە، ژاراوە، سەنگەسەر، بەستەستێن، هێرۆ، هەڵشۆ، ئیسێوە، خدران، بنگرد، سەرکەپکان و ناودەشت)ە سەردانى نوسنگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ رانیە بکەن، بەمەبەستى دەرهێنان و نوێکردنەوەى پاسپۆرت.
 
نوسینگەى پاسپۆرتى سلێمانى/٣ رانیە لە رۆژى (٢٠١٩/٢/١٣) بەفەرمى کراوەتەوە ، بەمەبەستى زیاتر کارئاسانى و خزمەتگەیاندن بە هاوڵاتیانى سنورەکە.


نیشانەکردن :

#سلێمانی #رانیە

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP