فەیسبوک ملیۆنان ئەکاونت دادەخات

- 2/18/2019 6:10:00 PM 6639 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد 

کۆمپانیای فەیسبوک بەبێ ئاگادارکردنەوە ملیۆنان ئەکاوەنتی داخست کە لەلایەن کۆمپانیای ( مافیک میدیا)ی روسییەوە بەڕێوە دەبران.
ملیۆنان ئەکاونت داخراون 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسى (روسیا تودەی) ئەمڕۆ دوو شەممە 18/2/2019 کۆمپانیای فەیسبوک بەبێ ئاگادارکردنەوە ملیۆنان ئەکاونتی فەیسبوکی داخستوە کە لەلایەن مافیک میدیای روسییەوە بەڕێوەدەبران
ئەم هەنگاوەی فەیسبوک بەدژایەتیکردنی ئەو کامپینە دادەنرێت کە بەناوی " پروپاگەندەی روسیا" بڵاوکراوەتەوە و بەهۆیەوە هەزاران پەیج داخراون کە وێنەی ڤیدیۆییان بڵاودەکردەوە.

بەکارهێنەرانیان پێویستە زانیارییان لەسەر ئەو پەیجانە هەبێت کە فۆڵۆیان دەکەن

هاوکات فەیسبوک ئەوەشی ئاشکراکرد کە داوا لەکۆمپانیاکانی (سۆپبۆکس و باک زێن و وەیست ئید) دەکات کە بەشداربوە رووسییەکانیان ئاشکرابکەن.

لەمبارەیەوە وتەبێژێک بەناوی فەیسبوکەوە رایگەیاندوە بەکارهێنەرانیان پێویستە زانیارییان لەسەر ئەو پەیجانە هەبێت کە فۆڵۆیان دەکەن، ئەوەش لەپێناوی پاراستنی زیاتریان بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاوی باشیان ناوە تاکو بەکارهێنەران بتوانن زانیاری زیاتریان هەبێت لەسەر ئەو پەیجانەی کە فۆلیان دەکەن.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP