سعودیە و پاکستان گرێبەستێکی 20 ملیار دۆلاری واژۆدەکەن

- 2/18/2019 5:49:00 PM 3892 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد
 
شازادەی جێنشینی سعودیە سەردانی پاکستانی کرد و لەکۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بەڵێنیدا چەندگرێبەستێکی وەبەرهێنان واژۆبکات کە بەهاکەیان دەیان ملیۆن دۆلارە.
سعودیە بەگوژمەی ٢٠ ملیار دۆلار وەبەرهێنان لەپاکستان دەکات 

 

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی (بی بی سی) محمد بن سەلمانی شازادەی سعودیە سەردانی پاکستانی کرد و لەگەڵ عیمران خان سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کۆبوەوە و بەڵێنی واژۆکردنی چەند گرێبەستێکی  دا کە گوژمەکەی دەگاتە 20 ملیار دۆلار.
لەئێستادا پاکستان بەقەیرانێکی دارایی گەورەدا تێپەڕدەبێت و تەنها 8 ملیار دۆلاری لەبانکەکانی دەرەوە ماوە و داوای لەولاتانی هاوپەیمان و دۆستەکانی کردوە هاوکاریبکەن.
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەهەوڵی کەمکردنەوەی داواکاری بڕی پارەی پێویستە لەسندروقی دراوی نێودەوڵەتی  بۆ رزگارکردنی دارایی وڵاتەکەی و بۆ ئەو مەبەستەش پەنای بۆ سعودیە بردوە.

پاکستان ١٣ جار داوای فریاگوزرای دارایی کردوە

 

لەماوەی رابردودا پاکستان 13 جار داوای فریاگوزاری دارایی لە بانکی دراوی نێودەوڵەتی کردوە و سعودیەش شەش ملیار دۆلاری وەک قەرز پێداوە.


نیشانەکردن :

#سعودیە #پاکستان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP