بەپەلە

کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای یەکێتی دواخرا

- 2/18/2019 11:02:00 AM 8907 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داوای فراکسیۆنی یەکێتی بۆ چەند کاتژمێرێک دواخرا تاوەکو لەگەڵ پارتی بگەنە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم و پرسی پارێزگاری کەرکوک.

فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی بە خەندان-ی راگەیاند، داوایان کردوە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان دوابخرێت بۆ ئەوەی دەرفەتێک هەبێت بۆ وتوێژی زیاتر لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان نێوانیان.
ئەگەر نەگەینە رێککەوتن ئەوا دۆخێک دروستدەبێت کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنکێدا نیە

 

لەبارەی ئەگەر رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی فەرید ئەسەسەرد وتی، لەم چەند کاتژمێرەی کۆتاییدا گفتوگۆکان بەردەوامیان دەبێت بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی سیاسی، بەڵام ئەگەر نەگەنە رێککەوتن ئەوا دۆخێک دروستدەبێت کە لە بەرژەوەندی هیچ لایەنکێدا نیە. 

یەکێتی داوای کردوە کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە بۆ کاتژمێر 3:00ی عەسری ئەمڕۆ دووشەممە دوابخرێت.

ئەسەسەرد جەختیکردەوە، "هەوڵەکان بەردەوامیان هەیە بۆ گەیشتن بەرێککەوتن، بەڵام وەکو یەکێتی بەشداری کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان ناکەین تا نەگەینە رێککەوتن".
ئەگەر لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک بگەینە رێککەوتن ئەوا پرسەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن

 

رونیشیکردەوە، "پرسەکان پەیوەندیان بە کەرکوکەوە هەیە، ئەگەر لەسەر پرسی پارێزگاری کەرکوک بگەینە رێککەوتن ئەوا پرسەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان چارەسەر دەبن".

هاوکات رەهبەر سەید ئیراهیم، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کۆبونەوەکە لەسەر داوای یەکێتی دواخراوە و ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پێش کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP