بەپەلە

بەڤیدیۆ: سەرکردەیەکى عێراقی باس لە کەسایەتى سەرۆک بەرهەم دەکات

- 2/17/2019 11:26:00 PM 34336 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کەسایەتییەکى سیاسى سوننەى عێراق دەڵێت باشترین كەس كە بتوانێت نوێنەرایەتی شەقامی عێراقی بكات دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى ئێستاى عێراقە، راشیدەگەیەنێت کە پێى وتوە سەرۆکێکى کلاسیکى نەبێت و دابەزێت بۆ ناو گەلى عێراق.
د.بەرهەم ساڵح لە كەسە ڕەسەنەكانە، لە كەسایەتیەكانی پێش ساڵی 2003یە

 

مەحمود مەشهەدانى سەرکردەى دیارى سوننەکانى عێراق و سەرۆکى پێشوترى پەرلەمانى عێراق لە نێوان ساڵانى (٢٠٠٦-٢٠٠٩) و سەرۆکى هەڵبژێردراو بۆ کۆمکارى عەرەبى لە بەرنامەى (ممنوع من العرض)ى کەناڵى ئاسمانى فورات لەبارەى کەسێتى سەرۆککۆمارى ئێستاى عێراق وەڵامى پێشکەشکارى بەرنامەکە دەداتەوە.

مەحمود مەشهەدانى لەو بارەوە دەڵێت: "د.بەرهەم ساڵح لە كەسە ئەسڵەكانە (ڕەسەنەكانە) (لە كەسایەتیەكانی پێش ساڵی 2003)یە، بە شێواز و ستایلێكی رێكوپێكەوە دەردەكەوێت، بە جوانی دەردەكەوێت و لە هەمویان جوانترە".

د.بەرهەم خاوەنی رۆشنبیریەكی بەرزە، بەشێوەیەك چەند جارێك بە زمانی عەرەبی هەڵەی لێگرتوین

 

لە درێژەى باسکردنى کەسێتى د.بەرهەم ساڵح، ئەو سەرکردە سیاسییەى سونەکان دەڵێت: "د.بەرهەم خاوەنی رۆشنبیریەكی بەرزە، بەشێوەیەك چەند جارێك بە زمانی عەرەبی هەڵەی لێگرتوین، بەردەوام لە گۆڕاندایە (جۆرێكە لە گۆڕانكاری)، زياتر لەو بارەیەوە رونکردنەوە دەدات و ئەوە دەخاتەروو کە پێشتر سەرۆک بەرهەم كاری بەڕێوەبەرایەتی و جێبەجێكاری زۆری راپەڕاندوە.

بە دكتۆرم وتوە، كە هیوادارین سەرۆكێكی كلاسیكی نەبیت، دابەزە بۆ ناو گەلەكەت

 

ئەو سەرۆکەى پێشوى پەرلەمانى عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا وتوشیەتى: "بە دكتۆرم وتوە، كە هیوادارین سەرۆكێكی نەریتی (كلاسیكی) نەبیت، دابەزە بۆناو گەلەكەت، خەڵكی عێراق كەسێكیان دەوێت سەرۆكیانبێت كە لەگەڵیان بەربانگبكاتەوە (نانبخوات)."

د.بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق هەر لەگەڵ دەستبەکاربوونى وەک یەکەمین سەرۆکى عێراق دابەزییە ناو خەڵک و سەردانى شەقامى موتەنەبى کرد، ئەوەش کاردانەوەى گەورەى لەسەر ئاستى عێراق و جیهان لێکەوتەوە و هاوڵاتیان خۆشحاڵیان دەربڕی بەوەى سەرۆکى ئێستاى عێراق خۆى لە هاوڵاتیانى عێراق جیاناکاتەوە.

باشترین كەس كە بتوانێت نوێنەرایەتی شەقامی عێراقی بكات دكتۆر بەرهەمە

 

لەبارەى باشترین کەس کە بتوانێت نوێنەرایەتى عێراقییەکان بکات، مەحمود مەشهەدانى دەڵێت: "بەڕای من باشترین كەس كە بتوانێت نوێنەرایەتی شەقامی عێراقی بكات دكتۆر بەرهەمە، شەقامی عێراقی پێشوازیلێدەكات، چونكە هیچ دۆسیەیەکی نیە، لە رابردوشدا هەڵەی نەكردوە".

 


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP