بەپەلە

توركیا: لە ئۆپەراسیۆنەكانی دژ بە پەكەكە 735كەس دەستبەسەركراون

- 2/17/2019 6:02:00 PM 1948 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شادان عەلى

لە یادی 20 ساڵەی دەستگیركردنی عەبدوڵڵا ئۆجالان، رێبەری پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) كە لە بەرواری 15ی شوباتی 1999دا  دەسگیركرا و تا ئێستاش لە زینداندایە، وەزارەتی ناوخۆی توركیا لە ڕاگەیەندراوێكیدا، ژمارەی دەستگیركراوانی ئەندامانی پەكەكە و كەجەكە-ی راگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا کە ئاژانسى ئەنادۆلۆ بڵاویکردۆتەوە هاتوە، لە ئەنجامی 156 ئۆپەراسیۆندا دژ بە پارتی كرێكارانی كوردستان، 685 گومانلێكراو خراونەتە ژێر چاودێرییەوە و 50 كەسی دیكەش بە تۆمەتی خۆپیشاندانەوە دەستگیركراون، بەو شێوەیە تا بەرواری 15ی شوباتی ئەمساڵ كۆی گشتی ئەو گومانلێكراوانەی دەستگیركراون گەشتوەتە 735 كەس.
لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی 448 كەس بەردەوامە

 

لە چوارچێوەی بەداوداچونەكان بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنانە، ژمارەیەکى زۆر چەکى قورس و سوک دەستیان بەسەرداگیراوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە. 61 كەس لە دەستبەسەركراوەكان زیندانیكراون و 226 كەسی دیكە ئازادكراون، لەكاتێكدا لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی 448 كەسی دیكەیان بەردەوامە.


نیشانەکردن :

#پەكەكە #تورکیا

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP