ئەو داهێنانە تەکنەلۆژیەى ترس لە بڵاوکردنەوەى هەیە

- 2/17/2019 4:34:00 PM 9200 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-بەهمەن ئەحمەد

ئۆپن ئاى ناوی ئەو ئامێرە زیرەکەیە کە گروپی کۆمپانیاکانی ئێلۆن مەسک بەرهەمیانهێناوە، بەڵام ترسیان لەبڵاوکردنەوەی هەیە.

ئەم ئامێرە زیرەکە لەبنەڕەتدا بەئامانجی توێژینەوە و وەرگێڕان دروستکراوە، بەڵام دەتوانێت بەپێدانی تەنها تایتڵێک دەیان هەواڵی ناڕاست (فەیک) دروستبکات، ئەمەش ترسێکی گەورەی لای داهێنەرانی دروستکردوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی (دەیلی مەیل)ی بریتانی، ئامێرەکە لەلایەن کۆمپانیای (سپەیس ئێکس) و ئێلۆن مەسکی داهێنەرەوە پشتیوانی کراوە، بەڵام چاوەڕێی راوبۆچونی توێژەران دەکەن لەبارەى مەترسییەکانی بڵاوکردنەوەی.

ئامێری (ئۆپن ئای) لەڕێگای مۆدێل زمانی زیرەکەوە توانای وەرگێڕانی بەشێوەیەکی ورد و زانستیانە هەیە و لەهەمانکاتدا دەشتوانێت بنوسێت و بشخوێنێتەوە.

سەرەڕای ئەو توانایانەی (ئۆپن ئای) توانایەکی باشی گەڕان و پشکنینی زانیارییەکانی هەیە و یارمەتیدەرێکی باشی توێژەران دەبێت لەتوێژینەوەکانیاندا. 

مۆدێلێکی بچوکتری بڵاودەکەینەوە تا توێژەران تاقیکردنەوەیەکی باشی لەسەر بکەن و لایەنە خراپ و باشەکانی هەڵسەنگێنن

 

لەمبارەیەوە توێژەرانی ئەو ئامێرە رایانگەیاندوە لەئێستادا بەنیازنین ئەو مۆدێلە راهێنراوە بڵاوبکەنەوە کە دروستیانکردوە، بەڵام مۆدێلێکی بچوکتری بڵاودەکەینەوە تا توێژەران تاقیکردنەوەیەکی باشی لەسەر بکەن و لایەنە خراپ و باشەکانی هەڵسەنگێنن.

لای خۆشییەوە داریۆ ئامۆدی، بەڕێوەبەری تیمەکە دەلێت " لەم قۆناغەدا مۆدێلە راهێنراوەکە بڵاوناکەینەوە چونکە بەراستی مەترسیدارە" 


نیشانەکردن :

#زانستیی #زانستی_فیزیک

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP