هەواڵی ئەمڕۆ

بەپەلە

سەرۆکی پەرلەمان بۆ خەندان: کۆبونەوەی پەرلەمانی کورستان ئەنجامدەدرێت

- 2/17/2019 1:13:00 PM 4612 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا بڕیاروایە کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت.

رێڤینگ هروری، سەرۆکی بە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان بە خەندان-ی راگەیاند، سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان رایانگەیاندوە کە بەشداری دانیشتنی  سبەینێی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، تەنها یەکێتی نەبێت کە رون نییە کە ئایا بەشداری کۆبونەوکە دەکات یاخود نا.
سەرجەم فراکسیۆنەکانی پەرلەمان رایانگەیاندوە کە بەشداری دانیشتنی  سبەینێی  پەرلەمانی کوردستان دەکەن

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەشداریکردن یاخود بەشدارینەکردنی فراکسیۆنی یەکێتی پەیوەندی بە ڕێککەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتییەوە هەیە و ئومێدەوارین ئەوانیش بگەنە رێککەوتن  و فراکسیۆنی یەکێتیش بەشداری کۆبونەوەکە بکات".
بەشداریکردنی فراکسیۆنی یەکێتی پەیوەندی بە ڕێککەوتنی سیاسی یەکێتی و پارتییەوە هەیە

رێڤینگ هروری، سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان رۆژی شەممە لە نوسراوێکدا داوای لە پەرلەمانتارانی کوردستان کرد ئامادەی کۆبونەوەی 18ی ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان بن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دیاریکردنی کۆبونەوەکە دوای ئەوە دێت کە  رۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبوەتەوە بۆ تەواوکردنی بڕگەکانی بەرنامەی کاری دانیشتین کۆبونەوەی دەستپێکی ساڵی یەکەم لە خولی هەڵبژاردنی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستانی- عێراق.

بەڕێوەچونی کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان لەکاتێکدایە تا ئێستا پارتی و یەکێتی وەکو براوەی یەکەم و دووەم نەگەیشتونەتە رێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، فراکسیۆنی یەکێتیش رایگەیاندووە، بەشداریکردیان لەو کۆبونەوەیە پەیوەستە بە رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP