ئەمشەو وەفدێکى پارتى سەردانى کۆسرەت رەسوڵ عەلى دەکەن

- 2/16/2019 8:40:00 PM 11073 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بڕیارە ئەمشەو وەفدێکى پارتى دیموکراتى کوردستان سەردانى کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى یەکەمى سکرتێرى گشتى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بکات.

رۆژ نورى شاوەیس ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتى، "ئەمشەو بڕیارە سەردانى یەکێتى بکەین و لەگەڵ  کۆسرەت رەسوڵ دابنیشین".

سەردانەکەى پارتى دیموکراتى کوردستان دواى کۆبوونەوەیان دێت لەگەڵ بزوتنەوەى گۆڕان و راگەیاندنى رێککەوتنى نێوانیان لەسەر چوار خاڵ.

لەو سەردانەدا بۆ لاى کۆسرەت رەسوڵ عەلى، پارتى دیموکراتى کوردستان دەیەوێت ناوەرۆکى رێککەوتنیان لەگەڵ گۆڕان بگەیەنێتە یەکێتى و هاوکات بۆچونى کۆتایی یەکێتى لەسەر کۆبونەوەکەى رۆژى ١٨ ى شوباتى پەرلەمانى کوردستان وەربگرێت.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP