خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان هەرێم و بەغدا هه‌ڵده‌گیرێن

- 2/16/2019 12:58:00 PM 2849 جار خوێندراوەتەوە
خاڵی گومرگی

خه‌ندان-

به‌پێى نوسراوێكى خاڵه‌ گومرگییه‌كانى باكورى كه‌ركوك، ئه‌و خاڵه‌ گومرگیانه‌ی كه‌ له‌نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا دوای 16ی ئۆکتۆبەری 2017دانرابون، لاده‌برێن.

به‌پێی نوسراوێكی خاڵی گومركی باكووری كه‌ركوك كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست خه‌ندان كه‌وتوه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌رو، بڕیاری هه‌ڵگرتنی خاڵه‌ گومركییه‌كانی نێوان كه‌ركوك و هه‌رێم چووه‌ قۆناغی جێبه‌جێكردنه‌وه‌ و له‌ئێستادا خاڵه‌ گومركییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا هه‌ڵگیراون.

هاوکات ئاماژە بەوەشکراوە، كه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كانى نێوان پارێزگاكانى هه‌رێم  و كه‌ركوك و پارێزگاى نه‌ینه‌واو سه‌ڵاحه‌دین هه‌ڵبگیردرێن و 16ى شوبات كۆتا واده‌ ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنى بڕیاره‌كه‌.

به‌پێى نوسراوه‌كه‌، هه‌ڵگرتنى خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌چوارچێوه‌ى یه‌كخستنى سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگیه‌كانى پارێزگاكانى عێراقه‌ ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم و عێراق ڕێكه‌وت به‌ دانانى جێبه‌جێكردنى ده‌سه‌ڵاتده‌كانى حكومه‌تى ناوه‌ند له‌سه‌رجه‌م خاڵه‌ گومرگییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌رى عێراق. 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP