بەپەلە

هەناردەى نەوتى کەرکوک بۆ ئێران رادەگیرێت

- 2/15/2019 3:29:00 PM 8874 جار خوێندراوەتەوە


خەندان- ئەحمەد مستەفا

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند، لە چوارچێوەی رێککەوتنی حکومەتی ھەرێم و بەغدا لەسەر ھەناردەی نەوت، هەناردەکردنی نەوت بۆ ئێران رادەگیرێت.

نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تاران بە خەندان-ی وت، راگرتنی ھەناردەی نەوت لە کەرکوکەوە بۆ ئێران رادەگیرێت، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەی ھەردو حکومەتی ھەرێم و عێراق لەسەر ھەناردەی نەوت کردویانە.
راگرتنەکە کاتی دەبێت

وتیشی،" پێم وایە تا یەکلابونەوەی ھەناردە و رێککارەکانی نێوان ھەردو حکومەت دەگەنە خاڵی کۆتایی راگرتنەکە کاتی دەبێت".


نازم دەباخ

حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی کەرتی نەوت و ھەناردەکردنی بۆ بازاڕەکانی جیھان لە رێگەی دەرچە بازرگانییەکانەوە، رێککەوتون ھەناردەی نەوتی کەرکوک بۆ ئێران رابگیرێت.

نازم دەباغ، ئەوەشیخستەڕو، تا ئێستا کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵوێست و رای لەسەر راگرتنەکە دەرنەبڕیوە، بەڵام لەگەڵ کرانەوەی دەوامی فەرمی پێدەچێت کۆماری ئیسلامی ھەڵوێست و رونکردنەوە لەسەر راگرتنەکە بخاتەڕو.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP