ئەو گیاندارەی زۆرترین قاچاغی پێوەدەکرێت

- 2/14/2019 10:35:00 PM 63393 جار خوێندراوەتەوە
پانگۆلین

 خه‌ندان-بەهمەن ئەحمەد

پانگۆلین ئەو گیاندارەی کە لە ئێستادا مەترسی لەناوچونی هەیە، بەدبەختیەکەی وایلێکردوە چاوی زۆری لەسەربێت و ببێتە ئەو گیاندارەی کە زۆرترین قاچاغی پێوەبکرێت.

پانگۆلین چییە؟

پانگۆلین گیاندارێکی مێروخۆری پولەکەدارە کە قەبارەکەی لە 30سم بۆ 100سانتیمه‌تره‌ و پێکهاتەی پولەکەکەی لەجۆری پێکهاتەی شاخ و عاجی کەرکەدەنە.

ئەم گیاندارە شیردەرێکی بچوکە زمانێکی درێژی سەرنجڕاکێشی هەیە و جگەلەوەش لەکاتی بونی مەترسیدا بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆی لولدەکات و بەشێوەی تۆپێک دەردەکەوێت.
Image result for pangolin
بەدبەختی ئەم گیاندارە کە وایلێکردوە چاوێکی زۆری لەسەربێت و ببێتە ئەو گیاندارەی کە زۆرترین قاچاغی پێوەدەکرێت ئەوەیە کە بەهەڵە دەوترێت پولەکەکانی بۆ چەندین نەخۆشی بەسودە.

بەپێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان کە لەسەر ئەم گیاندارە ئەنجامدراون، دەرکەوتوە هەشت توخمی جیاوازی پانگۆلین هەیە کە چواریان لە ئەفەریقایە و چوارەکەی دیکەیان لە ئاسیایە.

بۆچی پانگۆلین  ناناسین؟

گیاندارە ژمارەی کەمە لەجیهاندا و جگەلەوەش بەهۆی سودی زۆری گۆشتەکەی و گرنگی پولەکەکانییەوە داواکاری زۆری لەسەرە، هه‌روه‌ك چۆن زۆرترین قاچاغێتی پێوەدەکرێت، جگەلەوە ئەم گیاندارە شەوان دەگەڕێت و تێکەڵاوی گیاندارانی دیکە نابێت، ئەوەش وایکردوە نهێنی ژیانیان بەپارێزراوی بمێنێتەوە.

بۆچی ژیانیان لەمەترسیدایە؟

ئەم گیاندارە یەکێکە لەو گیاندارانەی کە هاوشێوەی گیاندارە ئاوییەکان بەپولەکە و قەپاغەکەی لەشیانەوە ئامادە دەکرێن و دەخورێن، بەتایبەتی چێشتخانەکانی ڤێتنام و چین گرنگی بە پێشکەشکردنی گۆشتی ئەم گیاندارە دەدەن، هه‌وه‌ها بەشێک لەوڵاتانی دیکەی ئاسیا وەک چارەسەری کولتوری بەکاریدەهێنن.
Image result for pangolin
جگەلەوە، پانگۆلین زیاتر لە کەرکەدەن و بەردەوام خواستی خواردنیان زیاددەکات، بەوهۆیەشەوە ساڵانە نزیکەی ١٠٠ هەزار دانەیان لێ راودەکرێت، ئەوەش وایکردوە لەژێر مەترسی لەناوچوندا بن.

نیشانەکردن :

#جیهان #زانستیی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP