بەنرخێکی کەم دەگەیتە سەر هەسارەی مەریخ

- 2/13/2019 8:02:00 PM 29416 جار خوێندراوەتەوە
گەشت بۆ مەریخ

خه‌ندان-

ئیلۆن مەسک، ئەندازیار و خاوەنی بیرۆکەی ئۆتۆمبێلی تێسلا لەتویتێکدا ئاماژەی بەوەکردوە رۆژێک دەبێت نرخی گەشتێکی سەر هەسارەی مەریخ کەمتردەبێت لە 500هەزار دۆلار.

هاوکات، مەسک پێشبینی دابەزاندنی نرخی گەشتەکانی مەریخ بۆ نرخێکی زۆرکەمتر دەکات و پێیوایە لە ئایندەدا مرۆڤی ئاسایی بتوانێت بەنرخێکی هەرزانی وەک  100هەزار دۆلاری بتوانێت تکتی گەشتێکی سەر مەریخ بکڕێت.

تکتی گەڕانەوە لەمەریخ بەخۆڕایی دەبێت، بۆیە ئەو کەسانەی کە حەزیان لەخواردنی پەتاتە نیە لەسەر مەریخ دەتوانن بگەڕێنەوە سەرزەوی

له‌ تویتەکەیدا مەسک ئەوەشده‌خاته‌رو، کە تکتی گەڕانەوە لەمەریخ بەخۆڕایی دەبێت، بۆیە ئەو کەسانەی کە حەزیان لەخواردنی پەتاتە نیە لەسەر مەریخ دەتوانن بگەڕێنەوە سەرزەوی.

ئیلۆن مەسک بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای سپەیس ئێکس-ە کە بەمدواییانە کەشتی ئاسمانی ستارشیپ-ی دروستکردوە و ئێستا لە ئامادەکردندایە بۆ گەشتی بۆشایی ئاسمان و بەپێی پلانی کۆمپانیاکە ساڵی 2013 گەشتێک بەدەوری مانگدا دەکات.

ئێلۆن، بۆخۆشی پێشبینی گەشتێکی سەر مانگی کردوە و پێیوایە ئەگەری ئەو گەشتەی لەسەدا حەفتایە و پێدەچێت یەکێک بێت لەسەرنشینی گەشتەکانی بۆشایی ئاسمان.


نیشانەکردن :

#جیهان

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP