بەڤیدیۆ؛ سەربازێکى عێراق لە یارى پەبجى دۆڕا، بەڵام بەشێوازێکى زۆر جیاواز

- 2/13/2019 5:10:00 PM 67769 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەپێى ڤیدیۆیەک کە لە سایتە عێراقییەکان بڵاوکراوەتەوە، سەربازێکى سوپاى عێراق لەکاتى یارى پەبجى لەلایەن فەرماندەکەیەوە چەکەکەى لێدەشاردرێتەوە بەبێ ئەوەى ئاگاداربێت.

فەرماندەکەى فەرمانى پێدەکات کە دەبێت مۆبایلەکەى بە بلۆک بشکێنێت

 

ئەو سەربازە عێراقییە کاتێک سەرقاڵى یارییەکەیە، فەرماندەکەى داوا لە یەکێک لە پاسەوانەکانى دەکات چەکەکەى لێبشارێتەوە، پاشان فەرماندەکە دەچێتە لاى پاسەوانەکەی و لێى دەپرسێت کوا چەکەکەت، بەڵام پاسەوانەکەى نازانێت چەکەکەى چى لێهاتوە.

دواتر فەرماندەکەى فەرمانى پێدەکات کە دەبێت مۆبایلەکەى بە بلۆک بشکێنێت، بۆ ئەوەى هەموو ئەو سەربازانەى رۆژانە سەرقاڵى ئەو یارییە دەبن پەندى لێوەربگرن.

فەرمانیش دەکات کە لیژنەى لێکۆڵینەوەى لەسەر پێکبهێنرێت و لەو شوێنەى کە پاسەوانە لێى بگوازرێتەوە.

 


نیشانەکردن :

#عێراق

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP