پەنابەرێکی عێراقی لە کامپێکی UN "ژنەکەی خۆی کوشت"

- 2/13/2019 8:54:00 AM 15140 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایگەیاند، پەنابەرێک عێراق لە یەکێک لە کامپەکانی رێکخراوی  UN لە تورکیا "ژنەکەی خۆی کوشتوە".

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "پەنابەرێکی عێراقی لە یەکێک لە کامپەکانی رێکخراوی UN لە تورکیا ژنەکەی خۆی کوشتوە و لەلایەن نوێنەرایەتیمانەوە تەرمەکەی دەگەڕێنێتەوە بۆ عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردوە، روداوەکە 7-2-2019 لە شاری بۆڵو-ی تورکیا رویداوە و "پیاوە عێراقییەکە بە چەقۆ لە ژنەکەی خۆیداوە و کوشتویەتی".
پیاوە عێراقییەکە بە چەقۆ لە ژنەکەی خۆیداوە و کوشتویەتی

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران دەڵێت، "دوای روداوەکە هێزە ئەمنییەکانی گەیشتونەتە شوێنی روداوەکەو پیاوەکەیان دەستگیرکردوە".

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای  لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، پیاوەکە ناوی (ح،ف،ه)ەو ژنەکەش ناوی (س،ج م)ەو خاوەنی چوار منداڵن، "هۆکاری کوشتنی ژنەکەش کێشەی کۆمەڵایەتی و نەهامەتی ژیانی پەنابەریان بوە".

ئەوەش خراوەتەڕو، ئەمڕۆ چوارشەممە تەرمی ژنەکە لەگەڵ چوار منداڵەکەی دەگەڕێندرێنەوە عێراق.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP