کوڕو دایکێک بەتۆمەتى دزى دەستگیر دەکرێن

- 2/12/2019 11:47:00 PM 6426 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-
بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنی پۆلیسی ڕاپەڕین دەستگیرکردنى کوڕ و دایکێکى لە قەزاى رانیە راگەیاند.

پۆلیسى راپەڕین رایگەیاند: دوای بەدەستهێنانی زانیاری و بەدواداچونی هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین لە ڕانیە، ئەمڕۆ دوو کەسیان دەستگیر کرد بەناوەکانی ( ش،ف،س ) و ( ش،م،ع ) کە لە کاتێکدا ئەو دوو کەسە کوڕ و دایکن.
هەستاون بە دزینی چەند ئامێرێکی ئای پاد لە دوکانێکی مۆبایل

 

ئەوەشخراوەتەروو، ئەو کوڕ و دایکە ماوەیەک بەر لە ئێستا هەستاون بە دزینی چەند ئامێرێکی ئای پاد لە دوکانێکی مۆبایل. 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بەتاوانەکەیاندا و پەڕاوى لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و بە مادەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

 

نیشانەکردن :

#رانیە #پۆليس

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP