زانیوتە کیم کارداشیان ئەم نەخۆشییەی لەگەڵدایە؟

- 2/12/2019 11:08:00 PM 25083 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان- بەهمەن ئەحمەد

ماوەی چەندین ساڵە کیم کارداشیان توشی نەخۆشییەکی پێست بوە و چەندین چارەسەری جیاوازی بەکارهێناوە تەنانەت چارەسەری روەکی چینیش.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( sputniknews) کە وێنەکەی بەنەخۆشییەکەیەوە بڵاوکردۆتەوە، ئەستێرەی تەلەفزیۆن و ئەنتەرنێت کیم کارداشیان بەدەست نەخۆشی( سورایسز)ەوە دەناڵێنێت کە نەخۆشییەکی پێستە و بەهۆیەوە ناوچەی توشبوی پێست سورهەڵدەگەڕێت و دواتر وشکدەبێتەوە.

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە ناوبراو بەناچاری پەنای بۆ چارەسەری روەکی چینی بردوە و بەتایبەتی داوای هێنانی کردوە.

هەفتەی رابردوش، مالپەڕی دەیلی مەیلی بریتانی و چەند ماڵپەڕێکی دیکەی ئەمریکی وێنەی کارداشیانیان بڵاو کردەوە کە هەوادارانی هەستیان بەبونی پەڵە کرد لەژێر میکیاژەکەیەوە.
 
هاوکات لەمانگی دیسەمبەری ساڵى رابردوشدا کارداشیان بەبێ بڵاوکردنەوەی وێنە حاڵەتی نەخۆشییەکەی ئاشکراکرد و داوای لەهەوادارانی کرد یارمەتی بدەن لەچارەسەرکردنیدا.

نیشانەکردن :

#تەندروستی #جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP