١٠٠ ملیۆن کەس لەژێر مەترسی کەشوهەوای زستاندان
زیاتر لە ٢ هەزار گەشت هەڵدەوەشێنرێتەوە

- 2/12/2019 10:48:00 PM 17034 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

کەشناسی ئەمەریکا بڵاویکردەوە لە ئێستادا نزیکەی سەد ملیۆن کەس لەژێر مەترسی کەشوهەوای سەختی زستاندان.
مەترسی لافاوی زۆر و شەپۆلی بەفر دەکرێت

 

بەپیی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی ( سی ئێن ئێن) زانایانی کەشناسی پێشبینی بەردەوامی کەشوهەوای سەختی زستان دەکەن و لە ئێستادا ٨٦ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری ئەمەریکا لەژێر مەترسی لافاوی گەورەدان و بەفریش هەڕەشە لەژمارەیەکی زۆری دیکە دەکات.

سەهۆڵبەدان و بەفری زۆر زۆربەی رێگاکان دادەخات

 

چاوەڕێدەکرێت لەبەشی باکوری رۆژهەلاتی ئەمەریکا بەفرێکی زۆر بارانی ناوچەکە بکاتە سەهۆڵبەدان و رێگاکانی هاتوچۆ لەزۆربەی شارەکان بخاتە مەترسییەوە.

شارەکانی دیکەی نیۆرک و فیلادلفیا و بۆستن دەکەونە ژێر رەحمەتی بەفرێکی ١٠ سم و  بەشیکی دیکەی ناوچەکانی رۆژهەلاتی باکور ئاستی بەفربارینەکە دەگاتە یەک مەتر.

زیاتر لە ٢٠٠٠ گەشت هەڵوەشێنراونەتەوە

 

هاوکات ئەوەش ئاشکراکراوە بەهۆی شەپۆلی سەختی بەفروبارانەوە، زیاتر لە ٣٧٠ گەشتی فرۆکەوانی تەنها لە فڕۆکەخانەی جۆن کەنەدا هەڵوەشێنراوەتەوە و لەسەرتا سەری ئەمەریکاش بەو بۆنەیەوە زیاتر لە ٢ هەزار گەشت تەنها ئەمڕۆ سێ شەممە هەڵوەشێنراونەتەوە.



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP