منداڵێک بەبێ دەست و قاچ لەدایکبو

- 2/12/2019 10:30:00 PM 52401 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- بەهمەن ئەحمەد

منداڵێک بەبێ دەست و قاچ لە دایکبو کەئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە و لەجیهاندا تەنها لەچەند خێزانێکی کەمدا دەرکەوتوە.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ( دەیلی مەیل) ی بریتانی، یاسەمین سێڵفی تەمەن ٢٤ ساڵ منداڵێکی بێ دەست و قاچی بوە کە لەجیهامندا چەند حاڵەتێکی کەم لەم چەشنە هەیە.

دایک و باوکیشی بریاری بەخێوکردن و خزمەتکردنیان داوە

 

یاسەمین سکی پێنج مانگ بوە کاتێک لەپشکنینێکدا دەرکەوتوە کوڕەکەی دەست و قاچی نیە و پزیشکەکانیش پێیان راگەیاندوە منداڵەکەی لەکاتی لەدایکبوندا دەمرێت، بەڵام منداڵەکە بەبێ کێشە لەدایکبو و ناویشی نرا ( جەی ئار ویلسۆن) و  تەمەنی چوار مانگە، دایک و باوکیشی بریاری بەخێوکردن و خزمەتکردنیان داوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو منداڵە لە سکی دایکیدا توشی حالەتی ( تێترا ئەمیلیا) بوە و بەهۆیەوە هەر چوار پەلەکەی لەدەستداوە و هاوکات شێوەی دەموچاوی و دڵ و سیستمی دەمار و ئێسکەپەیکەریشی ئاسایی نیە.

پێش لەدایکبونی پزیشکەکان داوایان لە، یاسەمین و هاوسەرەکەی، رۆندێل، کردبو کە منداڵەکەیان لەبارببەن، بەڵا ئەو دو هاوسەرە رەتیانکردەوە و لە ٢٩ ی سێپتێمبەری رابردو بە٢٩ هەفتەیی لەدایکبو.

ئەم منداڵە کێشی تەنها یەک کیلۆگرامە و لەدومانگی تەمەنیدا لەژێر چاودێرییەکی توندابوە.

یاسەمین و خێزانەکەی خەڵکی ئەمەریکان و لەئێستادا ویڵسۆنی بێ دەستوقاچ لەشاری فلۆرێنسی ویلایەتی کارلاینەی ئەو وڵاتە ژیان دەکات.


نیشانەکردن :

#تەندروستی #جۆراوجۆر

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP