٨٣ رۆژە ئەندامانى هه‌ده‌په‌ دژى گۆشەگیرى ئۆجەلان مانیانگرتوە

- 2/12/2019 9:47:00 PM 965 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان شه‌وكه‌ت قادر 
ئه‌ندامانی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامن له‌ مانگرتن و 42 گروپ به‌شداری مانگرتنه‌كه‌یان كردوه‌.

موزەیەن گونەش، هاوسەرۆكی نوێنه‌رایه‌تی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌ دژی گۆشەگیرییەكانی سەر ئۆجالان، 83 رۆژه‌ ئه‌ندامانی به‌رده‌وامن له‌ مانگرتن و تا گۆشه‌گیری سه‌ر ئۆجه‌لان ته‌واو نه‌بێت مانگرتن ناشکێنن، تا ئێستاش 42 گروپ به‌شداری مانگرتنه‌كه‌یان كردوه‌.

وتیشی، تا دێت ڕەوشی تەندروستی ناسر یاگز خراپتر دەبێت، بۆیە پێویستە لایەنە سیاسییەكان و سەرجەم پێكهاتەكانی كوردستان هەڵوێستیان هەبێت له‌ دژی گۆشه‌گیری و پشتیوانی ناسر یاگز بكەن.

له‌ به‌رامبه‌ر گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانی كراوی په‌كه‌كە و  وه‌ك پشتیوانی لە مانگرتنی لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆكی كەجەدە ، ٨٣ ڕۆژە ئەندامانی نوێنەرایەتی هەدەپە له‌ شاری هه‌ولێر بەردەوامن لەمانگرتن .


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP