‌دهۆک؛ بە هاوکاریی گەنجێک ژنێک هاوسەرەکەی دەکوژێت

- 2/12/2019 9:21:00 PM 35169 جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وته‌بێژى پۆلیسى دهۆك رایگه‌یاند، ژن و كوڕێك كه‌ ساڵێكه‌ "په‌یوه‌ندییه‌كى ناشه‌رعى" له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌، هه‌ستاون به‌ كوشتنى كه‌سێك تا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بكه‌ن به‌شه‌رعى. 

هێمن سڵێمان، وته‌بێژى پۆلیسى دهۆك له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ وتى، له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى دۆمیزى سه‌ر به‌ قه‌زاى سێمێل ژن و پیاوێك كه‌ماوه‌ى ساڵێكه‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ناشه‌رعى له‌نێوانیاندا هه‌بوه‌، هه‌ستاون به‌ كوشتنى هاوسه‌رى ژنه‌كه‌ تا په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان بكه‌ن به‌شه‌رعى.

وتیشى، پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى مانگێك ژنه‌كه‌ و به‌یارمه‌تى گه‌نجه‌كه‌، پلانیان داناوه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ى خۆى بكوژێت ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌چه‌قۆ و پاش ئاسانكارى ژنه‌كه‌ى هێرشیان كردۆته‌ سه‌رى و كوشتویانه‌، كه‌ كوژاوه‌ كه‌ ناوى (ی ، ع ، ی) و ته‌مه‌نى 45 ساڵه‌ و خه‌ڵكى دهۆكه‌. 

وته‌بێژى پۆلیس ئه‌وه‌شیخسته‌رو، "پۆلیسى به‌ڵگه‌ و تاوان گه‌شتونه‌ته‌ شوێنى ڕوداوه‌كه‌ و توانراوه‌ له‌ ماوه‌ى 12 كاتژمێر هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن و له‌به‌رده‌م ئه‌فسه‌رى پۆلیس و دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌ تاوانه‌كه‌یان ناوه‌، كه‌ ژنه‌كه‌ و پیاوه‌ پێكه‌وه‌ ڕێككه‌وتوون تا هاوسه‌رى ژنه‌كه‌ بكوژن".
 
ئاماژه‌ى بۆئه‌وه‌شكرد، "بكوژه‌کە ئاواره‌یه‌ و خه‌ڵكى ڕۆژئاڤاى كوردستانه‌ و  ژنه‌كه‌ش به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ وته‌مه‌نى 32 و ساڵه‌ و دایكى سێ منداڵه‌".

 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP