هەواڵی ئەمڕۆ

ئەنجومەنى کۆمسیاران رەزامەندى نیشاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى

- 2/12/2019 5:27:00 PM 9010 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بە شێوەیەکى فەرمى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، رەزامەندى نیشاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى .

بەپێى هەواڵێکى پێگەى فەرمى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق، رزگار حەمە محێدین جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران رایگەیاندوە، ئەمرۆ 12/2/2019 کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رەزامەندى نیشاندا لەسەر هەڵوەشاندنەوەى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى لەسەر داواى ئەنجومەنى ئیدارەى حزبەکە.

هەموو حزبێکى سیاسى مافى خۆ هەڵوەشاندنەوەى هەیە بە گوێرەى پەیڕەو

 

جێگرى سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران وتوشیەتى: هەڵوەشاندنەوەى ئەو حزبە بە پشت بەستن بوە بە ماددەى 31 ى یاساى حزب و رێکخراوە سیاسیەکان ژمارە 36ى ساڵى 2015 کە تیایدا هاتوە "هەموو حزبێکى سیاسى مافى خۆ هەڵوەشاندنەوەى هەیە بە گوێرەى پەیڕەو".

لەماوەى رابردودا بەواژۆى زۆرایەتى دامەزرێنەران و ئەنجومەنى گشتى هاوپەیمانى بۆ دیموکراسى و دادپەروەرى بەشێوەیەکى فەرمى داواى هەڵوەشاندنەوەى حزبەکەى پێشکەشى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق کردبوو، لەروى یاساییەوە چاوەڕێى پەسەندکردنى بون و ئەمڕۆش بەشێوەیەکى فەرمى هەڵوەشاندنەوەکەى لەلایەن کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانەوە رەزامەندى لەسەردرا.


 



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP