هەواڵی ئەمڕۆ

دهۆک؛ مقەدەمێکی پێشمەرگە "کوژرا"

- 2/12/2019 1:24:00 PM 27555 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

شەوی رابردو لە ناحیەی دۆمیزی سەر بە پارێزگای دهۆک مقەدەمێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە روداوێکی نادیاردا "کوژرا".

بەپێی زانیارییەکانی خەندان، "کاتژمێر 2:30 شەوی رابردو چەند کەسێک چوونە سەرماڵی مقدم یوسف عبدوڵا بەرواری، موختاری گەڕەکی مەعەسکەر دۆمیز،  بەچەقۆ کوشتویانە".

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستا نەزانراوە ئەوکەسانە کێن و لەبەر چ هۆکارێک کوشتویانە.

خەندان پەیوەندیکرد بە وتەبێژی پۆلیسی دهۆک، بەڵام ئامادە نەبو هیچ زانیارییەکی لەسەر بدات و وتی، " سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن".


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP