هەواڵی ئەمڕۆ

پۆلیسی سلێمانی ژمارەیەک تۆمەتباری دەستگیرکرد

- 2/12/2019 12:27:00 PM 735 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەی رابردودا هێزەكانی بنكەی پۆلیسی راپەڕین 11 تۆمەتباریان دەستگیركرد.

پارەی هاوڵاتیانیان بەفێڵ بردوە


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەكان بڵاویکردوەتەوە، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردوە بەپێی ماددەكانی 453 و 456 كە فێلیان لە هاوڵاتیان كردووەو پارەی هاوڵاتیانیان بەفێڵ بردوە.

چەندین تاوانی جۆراوجۆریان ئەنجامداوە

 

سێ‌ تۆمەتباری دیکە دەستگیركراون بەپێی ماددەی 11ی زیادەڕۆیی بۆسەر موڵكی دەوڵەت و هاوکات دوو تۆمەتبار دەستگیركراون بەپێی ماددەی 377، ناپاكی خێزانی.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتوە، تۆمەتبارێكی دیکە بەپێی ماددەی 428 دەستگیركراوە كە پێشێلی شوێنی نیشتەجێبونی كردوە، تۆمەتبارێكی دیکە دەستگیركراوە كە منداڵێكی شێلاوەو هەڵاتوەو لە ئێستادا بەپێی ماددەی 24ی هاتووچۆ راگیراوە.

هاوكات دەستگیراوە بەسەر دووتانكەری گازدا كە بەدەر لە رێنماییەكانی لیژنەكانی قایمقامیەت گازەكەیان فرۆشتوە.


نیشانەکردن :

#پۆلیس #سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP