هەواڵی ئەمڕۆ

شاندی باڵای پارتی و کۆمەڵ لە کۆبونەوەدان

- 2/12/2019 12:02:00 PM 1963 جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆبونەوەی شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

پەیامنێری خەندان لە هەولێر رایگەیاند، شاندی کۆمەڵی ئیسلامی سەردانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کردوە و لە ئێستادا لەگەڵ شاندێکی ئەو حزبە لە کۆبونەوەدان.

ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەری کۆبونەوەکەی پارتی و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ گفتوگۆکردنە لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

كۆبونه‌كه‌ی‌ ئەمڕۆی كۆمه‌ڵ و پارتی‌، دوای سه‌ردانی‌ هه‌فته‌ی‌ رابردوی شاندی باڵای پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دێت بۆ لای كۆمه‌ڵی ئیسلامی و گفتوگۆکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوانیان.


Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP