خەندان ناوەڕۆکى کۆبونەوەى پارتى و سۆسیالیست ئاشکرا دەکات

- 2/12/2019 12:01:00 PM 2326 جار خوێندراوەتەوە

خەندان- شەوکەت قادر

لێپرسراوى راگەیاندنى حزبى سۆسیالیست رایگەیاند، کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتى چەند تەوەرێکى لەخۆگرتبو و پرسی بەشداریکردنیشیان لە حکومەت لە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى بڕیارى لەسەر دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەممە شاندی باڵای پارتی و سۆسیالیست لە هەولێر کۆبونەوە و لەبارەی بەشداریکردنی سۆسیالیست لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆیان کرد.

هێمن عەبدوڵا، لێپرسراوى راگەیاندنى حزبى سۆسیالیست دوای کۆبونەوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کۆبونەوەیان لەگەڵ پارتى چەند تەوەرێکى لە خۆگرتبو و پرسی بەشداریکردنیشیان لە حکومەت لە کۆبونەوەى مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى سۆسیالیست بڕیارى لەسەر دەدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆبونەوەى 18ی ئەم مانگەی پەرلەمانی کوردستانەوە کراوە کە بڕیارە دەستەی سەرۆکایەتی تێدا هەڵبژێردرێت.

لێپرسراوى راگەیاندنى حزبى سۆسیالیست راشیگەیاند، "پشتیوانى لە هەموو حکومەتێک دەکەین ئەگەر بەشدار بین یان نا، چونکە خوێنمان بۆ ئەو حکومەتە رشتوە، بۆیە لە کۆبونەوەى پەرلەمانیش بەشدار دەبین".



Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP