ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: چەند بەرپرس و لایەنێک بە نایاسایی زەوییان داگیرکردوە

- 2/12/2019 11:39:00 AM 769 جار خوێندراوەتەوە
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی

خەندان-

ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، زیاتر له‌ 500 پارچه‌ زه‌وی‌ له‌ شاری سلێمانی‌ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ کە "کڕین و فرۆشتنی نایاساییان" پێوەدەرێت.

محەمەد شێخ وەهاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێوستە بەرپرسانی شاری سلێمانی ئاگاداربن کە ژمارەیەك هاوڵاتی بەشێوەیەكی نایاسایی دەستیان كردوە بە فرۆشتنی زەوی لە شاری سلێمانی.

پێویستە داواکاری گشتی لەسەر ئەو بابەتە بێتە سەرخەت
 
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە بەدواداچونی جددی بۆ ئەو کەیسانە بکرێت و داواکاری گشتی لەسەر ئەو بابەتە بێتە سەرخەت.

هاوکات ئه‌كره‌م شه‌ریف، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری و شاره‌وانی‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئاشكرایكرد، له‌ ناوچه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌ فه‌رمانده‌یی و سنوری‌ قه‌ره‌داغ و گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر زه‌وی‌ به‌بێ‌ ره‌وچاوكردنی‌ یاسا ده‌فرۆشرێن. 

راشیگەیاند، ئەوان لە لیژنەی خزمەتگوزاری خۆیان سەردانی شوێنەکان دەکەن و لێکۆڵینەوەی ورد و بەدواداچون دەربارەی ئەو زەویانە دەکەن و راپۆرتیك دەدەنە ئەنجومەنی وەزیران، هەرلایەنێک یان هاوڵاتیەک کەمتەرخەمبێت چاوپۆشی لێناکەن و دەیدەنە دادگا. 

نیشانەکردن :

#سلێمانی

Copyright © 2016 Xendan.org all rights reserved

designed and developed by AVESTA GROUP