خەندان-
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگەیاند، لیژنه‌ی یاسایی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە هه‌ر كوتله‌یه‌ك و لایه‌نێكی سیاسی و كه‌سایه‌تیه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ تۆمەتی ساخته‌كاریی ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆن کردبێت سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکرێت.
رزگار حه‌مه محێدین، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، لیژنه‌ی یاسایی کۆمسیۆن له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایە سکاڵا لەسەر ئەو لایەنانە تۆماربکات کە به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یا ناڕاسته‌وخۆ تۆمەتی ساخته‌كاریی ئاڕاسته‌ی کۆمسیۆن کردبێت.
هەر لایەنێک بەڵگەی نادروستی خستبێتهڕو بۆ تۆمه‌تباركردنی جومگه‌یه‌كی كۆمسیۆن سکاڵای لەسەر تۆماردەکرێت
ئاماژەی بەوەشکرد، "به‌گشتی لایه‌نه‌كان ئه‌گه‌ر له‌به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی قسه‌یان كردبێت ئه‌وه نا، به‌ڵام به‌ڵگه‌ی نادروستیان خستبێته‌ڕوو بۆ تۆمه‌تباركردنی جومگه‌یه‌كی كۆمسیۆن ئه‌وا هه‌موی لای به‌شی راگه‌یاندن هەڵگیراوە و تۆماركراوه."
رۆژى 12-5-2018، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەرتاسەری عێراق و هەرێمی كوردستان بەڕێوەچو، به‌هۆى ناڕه‌زایى هه‌ندێك له لایه‌نه‌كان لە ساخته‌كارى له هه‌ڵبژاردنه‌كه، په‌رله‌مانى عێراق بڕیاریدا هه‌ژمارى ده‌ستى بۆ سندوقه‌كانى ده‌نگدان بكرێته‌وه، هاوکات ئەندامانی کۆمسیۆنەکە سڕکران، دواتر بە بڕیارێکی پەرلەمان گەڕێندرانەوە سەر کارەکانیان.